بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناڕەزایەتییەکان لە شارە جیاجیاکانی ئەمریاک هێشتا درێژەی هەیە بە شێوەیەک کە دوای هەڕەشی دۆناڵد ترامپ لەسەر ناردنی هیزی سوپای ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییەکان، ١٦٠٠ هێزی پێنتاگۆن لە شەقامەکانی واشنتۆن جێگیر بوون.
لە لایەکی تریشەوە ناڕەزایەتیە سەرتاسەرییەکانی ئەمریکا تێکهەڵچوونی هێزی پۆلیس و ناڕازیانی بەدواوە بووە، پێی ناوەتە نێو نۆهەمین ڕۆژی خۆیەوە و تا ئێستا لانیکەم ١٣ کەس کوژراوە.
ژمارەیەکی زۆر لە ناڕازیان سەرەڕای هەبوونی یاسای قەدەغەی هاتوچۆ و هەروەها قەدەغەی کۆبوونەویە لە دەوروبەری کۆشکی سپی دوێنێ ١٣ ی جۆزەردان جارێکی دیکە لە شوێنی مانەوەی سەرۆک کۆمار کۆ بوونەو و دژی ناوبراو دروشمیان وتەوە.
بو پێێ ڕاپۆرت یکەناڵی ئێن بی سی ، ژمارەی ناڕازیان لە چاو ڕۆژی دووشەممە لە واشنتۆن زیادی کردووە و هەندێک سێناتۆر و کەسایەت یسیاسی دیمۆکرات وەکوو ئێلیزابت وارنیش لە نیو خۆپیشاندەران بینراون.
Your Comment