ئایەتوڵا خومەینی لە ڕوانگەی کەسایەتییە بەناوبانگە جیهانییەکانەوە

کەسایەتییە بەناوبانگە نێونەتەوەییەکان لە سەر کەسایەتی و پێگەی ئایەتوڵا خومەینی، بنیاتنەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران قسە دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی 14ی جۆزەردان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئایەتوڵا خومەینی جەندین وتووێژی لە گەڵ کەسایەتییە نێونەتەوەییەکان ئەنجام داوە کە لە درێژەدا کورت کراوەیەکیان دەیخوێننەوە.

لەم گفتوگۆیانەدا باس لە کەسایەتی ، هزر و ئەندێشەکانی ئایەتوڵڵا خومەینی و کاریگەریی دانانی ئەوان لە سەر گەلانی دیکەی ناوچەکە کراوە و هەموو ئەو کەسایەتییە سیاسی و فەرهەنگیانە ، ئایەتوڵڵا خومەینی بە کەسایەتیەکی ناوازە و تایبەت ناوەدەبەن.

ئایەتوڵڵا خومەینی گۆڕانکارییەکی قووڵی لە بیرۆکەی ئیسلامی سیاسیدا بەدی هێنا

وەزیری پێشووی لوبنانی، تەراد حەمادە سەبارەت بە بیرۆکەکانی ئایەتوڵڵا خومەینی و کاریگەری ئەوان لە دونیای ئەمڕۆدا وتی: خومەینی بە بنیات نانی سیاسەت بە پێی ویلایەتی فەقی، گۆڕانکارییەکی حەقیقی و شۆڕشێکی قووڵی لە ئەندێشەی سیاسی ئیسلام و پێک هێنانی حکومەتێکی ئیسلامی ڕاستەقینە بەدی هێنا.
حەمادە هەروەها وتیشی: پێشەوا خومەینی بنیاتی حکومەتێکی دانا کە لە هەموو ڕەهەندێکدا حکومەتێکی مەعنەوییە و بۆتە سەرمەشقێک بۆ هەموو دونیا و ڕۆڵی گرینگی لە وشیار کردنەوەی میلەتە ئیسلامییەکان بووە و هەموو میلەتانی جیهانی دژی ڕژیمە زاڵمەکان هەژاند.

ئەندێشەکانی ئایەتوڵڵا خومەینی مەکتەبێکی بۆ هەموو جیهان

جەمیل زاهیر، سکرێتری بزووتنەوەی خۆڕاگری لوبنان ڕایگەیاند: گرینگترین پەیامی ئایەتوڵا خومەینی ئەوە بوو کە میلەتە ژیردەستەکان بزانن بڕوا و ئیرادە بۆ گۆڕان پێویستە و هەر ئەوەش بوو بە هۆی سەرکەوتنی شۆوڕشی ئیسلامی ئێران.

بیرۆکەکانی ئایەتوڵڵا خومەینی کە لە شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا دەرکەوت، مەکتەبێکە بۆ هەموو نەتەوەکانی جیهان و پەیامێکی گرینگی بۆ هەموو میلەتە یەکگرتووەکانی جیهان بوو. ئەوەش ئەوەیە کە میلەتە ژێردەستەکان بزانن بڕوا و ئیرادە بۆ گۆڕان پێویستە کە هەر ئەوەش بوو بە هۆی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
ناوبراو سەبارەت بە بیرۆکەی ئایەتوڵڵا خومەینی و ڕۆڵی بەڕێزیان لە شکست دانی تیۆری بەندیوار بوون بە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواشی بەم شێوەیە لێک دایەوە: گرینگترین بیرۆکەکانی ئایەتوڵڵا خومەینی ئەوە بوو کە پێی وابوو بەندیوار بە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە هەڵەیە. بە پێی بیرۆکەکانی ئەوان، سەرچاوەی دەسەڵات، میلەتەکان و ئیرادەی خۆیان و پەنا بردن بە ئایینی پیرۆزی ئیسلامە. ئایەتوڵا خومەینی سەلماندی ئەو کەسانەی پەنا بۆ ئایین دەبەن، ئیرادەی گۆڕانیان هەیە.

ئایەتوڵڵا خومەینی شۆڕشگێڕێکی باوەڕمەند 

ڕیچارد فالک، پرۆفسۆری مافی نێونەتەوەیی زانکۆی پرینستۆن  وەکوو سەرۆکی تیمێکی ئەمریکایی پێش شۆڕشی ئێران لە نۆفل لۆشاتۆی فەڕانسە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ ئایەتوڵا خومەینی بووە کە سەبارەت بە بیرەوەری ئەو چاوپێکەوتنە دەدوێت و دەڵێت: ئایەتوڵا خومەینی وەکوو شۆڕشگێڕێکی باوەڕمەند کاریگەری لە سەر من دانا. 
بە دڵنیاییەوە ئایەتوڵا ڕیفۆرم خواز نەبوو بەڵکوو کەسێک بوو کە دەیویست سیستەمێکی نوێ حکومەت پێک بێنێت.

شۆڕشی ئێران کاریگەریی لە سەر داهاتووی جیهانی عەرەب دانا

تالب ئەلحەسەنی شرۆڤەکاری سیاسی خەڵکی یەمەن دەڵێت: شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاکامی بیروهزری ئایەتوڵا خومەینییە و دەیزانی کە میلەتی ئێران پێک هێنەری شۆڕشێکن کە دەبێتە بناغەی چەندین شۆڕشیتر.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کاریگەری قووڵی لە سەر داهاتووی جیهانی عەرەب و ڕۆژهەڵاتی ناوین دانا. ٤١ ساڵ لەم شۆڕشە تێپەڕ بووە کەچی ئایەتوڵا لەو سەردەمە سەبارەت بە داهاتووی ناوچەکە باسی دەکرد و شارەزایی باشی لە دۆخەکە بوو.
 

ڕێز گرتن لە مڕۆڤ بە بێ سەرەنجدانە ڕەگەز

دوکتۆر هنلیتۆ سۆیلا، ماموستای زانکۆی ناوەندیی ئاسیایی فیلیپین کە ماوەیەک لە ئیراندا ژیاوە، وتی: ئەمن بۆ خۆم ئایەتوڵام نەبینیوە بەڵام ئامانج خوازی ئەوان، کارەکانیان و شێوازی بیرکردنەوەیان بە تایبەت ئەوەی کە بڕوایان وابووهەموو مرۆڤێک لە هەموو وڵاتەکان بە بێ لەبەرچاو گرتنی ڕەگەز و ئەندێشەیان جێگای ڕێزن و ئەمە وانەیەکی گرینگە کە من لە ئایەتوڵا خومەینیم بیستووە و فێری بووم. 
 

News Code 32665

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =