بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، هێلێنا سەفەوی هومامی توێژەر و مامۆستای زانکۆی کۆپێنهاگنی دانیمارک بە هاوکاری گرووپێک لە توێژەرانی زانکۆی یووتای ئەمریکا ئیدعا دەکەن کە توانیویانە لە ژاری جۆرێک شەیتانۆکەی هێرشبەری دەریایی، ئەنسۆلینێک بەرهەم بێنن کە دەرمانێکی خێراتر و کاریگەرترە بۆ چارەسەریی شەکرە.
بە گوێرەی ئەو توێژەرانە، ئەم جۆرە ئەنسۆلینە وەک چکۆلەترین و کارامەترین چەشنی ئەنسۆلینی، تایبەتمەندییەکانی ژاری شەیتانۆکەی دەریایی بۆ کەمکردنەوەی شەکرەی خوێن کۆپی دەکا و وەک دەرمانەکانی دیکەی شەکرە، پاشهاتی لاوەکیی درێژخایەنی نییە و بە کاریگەریی خێرای مەترسیی سازبوونی هایپەر گلیسیمی (بەرزبوونەوەی لەناکاوی شەکرەی خوێن) و گرفتەکانی دیکەی شەکرە کەم دەکاتەوە.
شایانی باسە کە شەیتانۆکەی کۆڤک لە سەر وەزرینگە مەرجاییەکان هاتوچۆ دەکات و بۆ ڕاوکردنی ماسییەکان جۆرە ژارێک دەدڵێنێتە ناو ئاوی دەریا کە دەبێتە هۆی دابەزینی کاتی گلۆکۆزی ماسییەکان و فەلەج بوونیان.
بۆچوونی ئێوە