بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ ١١ی جۆزەردان براوەکانی نۆزدەهەمین و بیستەمین خولی خەڵاتی ئەدەبی مهرگانی ئەدەب ناسێندران. لە بەشی ڕۆمانی زمانی دایکی " گرەوی بەختی هەڵاڵە" لە نووسینی عەتا نەهایی وەکوو باشترین ڕۆمانی بەشی تایبەت هەڵبژێردرا و نیشانی نهرگانی ئەدەب، خەڵاتی نەختی و لەوحی ڕێزگرتنی بردەوە.
بە پێی بەیاننامەی لێژنەی داوەرانی خەڵاتی مێهرگانی ئەدەبی واتا بەشی تایبەتی فێشتیڤاڵەکە لە بەشی ڕۆمان، کورتە چیرۆکی خولەکانی نۆزدە و بیست دیاری کران.
لێژنەی داوەران بە زۆرینەی دەنگ ڕۆمانی گرەوی بەخت یهەڵاڵە لە نووسینی عەتا نەهایی کە لەلایەن ڕەزا کەریم وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی و لەلایەن بڵاڤگەی ئەفرازەوە بڵاو بووەتەوە بە هۆی پڕ مانایی، ڕەنگ و بۆنی خۆجەیی، بەرگری لە مافی ژنان، دەرخستنی فەرهەنگ و نەریتی خێلەکی و مۆدێرنیتەی ئەورووپی و ... وەکوو باشترین ڕۆمانی بەشی تایبەتی بیستەمین خولی خەڵاتی مێهرگانی ئەدەبی هەڵبژێردرا و خەڵاتی نەختی، لەوحی ڕێزلێنان و نیشانی مێهرگانی بردەوە.
بۆچوونی ئێوە