AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١١ ١٦:٠٠

لە لایەن پۆلیسەوە؛

۱۴۰۰ خۆپیشاندەر لە ١٧ شاری ئەمریکا قۆڵبەست کران

۱۴۰۰ خۆپیشاندەر لە ١٧ شاری ئەمریکا قۆڵبەست کران

میدیاگەلی ئەمریکی لە قۆڵبەست کرانی هەزار و ٤٠٠ خۆپیشاندەر و ناڕازیی ئەو وڵاتە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەمریکا لە میانەی خۆپیشاندانەکان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "القدس العربی"، میدیاگەلی ئەمریکی رۆژی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە لە میانەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، لانی کەم هەزار و ٤٠٠ کەسیان لە ١٧ شاری ئەمریکی قۆڵبەست کردووە.

شایانی باسە، مەرگی جۆرج فلۆید لە ژێر چۆکی پۆلیسێکی ئەمریکی بۆتە هۆی تووڕەیی و پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە.

News ID 32625

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha