بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا سەبارەت بە گەمارۆدانی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ناڤۆکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێشێل کرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد و بە توندی ئیدانەی کرد.
مووسەوی وتیشی: ئەو هەوڵە مافی سروشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێشێل کردووە و سیستەمی گشتی نێودەوڵەتیی تووشی کێشە کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: ئێران لە نزیکەوە ئاسەواری تەکنیکی و سیاسی ئەو هەوڵەی لە ژێر چاوەدێری دایە و ئەگەر بەپێی بەڵگەنێودەوڵەتییەکان و دەقی بەرجام ببێتە هۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر مافی ناڤۆکی ئێران ، ئەوا ئێمەش هەنگاوی کردەیی و کاردانەوەی پێویست دەنوێنین.
Your Comment