بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماجد مەهدی حەنتۆش، وەزیری کارەبا لە دەوڵەتی نوێی عێراق لە لێدوانێک بۆ ڕادیۆ "المرید" ڕایگەیاند کە بۆ چالاک کردنی وزەخانەکانی کارەبا لە پارێزگای بەسرە لە باشوور و پارێزگاکانی ناوەندی ئەو وڵاتە، پێویستیان بە ٧٠ ملیۆن مەتری سێ گاز هەیە و ئەوەش واتە پێویستی بە هاوردەی گاز بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمایەسییەکان.
حەنتۆش هەروەها هەرزان بوونی سووتەمەنی گاز لە ئاستی جیهانی بیرهێنایەوە و وتی: لە ئێستادا رۆژانە ٤٠ ملیۆن مەتری سێ جا گاز لە ئێرانەوە هاوردەی عێراق دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە