بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆپتەرەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی گواستنەوەی هێز بۆ بەرزاییەکانی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە لە دارستانەکانی گەچساران گەیشتنە ناو ئەو شارە.
ئەو کۆپتەرانە تا ئێستا ١٢٠ هێزیان بە هاوڕێی کۆمپانیای نەوت گواستووەتەوە بۆ بەرزاییەکانی ناوچەکە.
هەروەها بڕیارە فڕۆکەی ئاوبژێن بۆ ڕاگرتنی ئاگرەکە لە لایەن ئەرتەشەوە بچێتە ناوچەکە.
ئاگرتێکەوتنی دارستانەکانی گەچساران لە ڕۆژی هەینیەوە دەستی پێکردووە و هێشتا درێژەی هەیە و زۆربەی ئاگرەکە لە ناوچەی خنگ بناردایە.
Your Comment