به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئیتارتاس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا هاوپه‌یوه‌ند به به‌رهه‌ڵستکارانی چه‌کداری سووری وتی: زیاتر له ۷۰۰۰ به‌رهه‌ڵستکاری چه‌کداری سووری که ئه‌ندامی ۵۰ گرووپی چه‌کدار بوون له ماوه‌ی دوو مانگدا چه‌که‌کانیان دانا و ته‌ڤلی ڕه‌وتی ئاشتی سووریا بوون.
ئیگۆر کۆناشنکۆ ڕایگه‌یاند که ئه‌م کارانه به ته‌نیایی بۆ هێنانه دی ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی له سووریا که‌مه و ته‌نیا ده‌بێته هۆی خێراتر کردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی ژێنێڤ.
شیاوی ئاماژه‌یه، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی چاودێری ئاگربڕی ڕووسیا حه‌وته‌ی ڕابردوو له ته‌ڤل بوونی زیاتر له ۶۵۰۰ به‌رهه‌ڵستکاری سووری به ڕه‌وتی ئاشتی له‌م وڵاته هه‌واڵی داوه.
Your Comment