بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە تاقیکاریی ئەنجام دراوە لە سەر ۸۲۱۲ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، گیرۆدەبوونی ۲۳۱۹ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ۵۷۶۲ کەس نەرێنی بووە و وەڵامی ١٣١ کەسیش ڕانەگەیێندراوە.
ڕاشیگەیاند: لەو دوو هەزار و ۳۱۹ کەسە ٧٤٠ کەس لە سنە، ٤٦٩ کەس لە سەقز، ٢٤٦ کەس لە بانە، ٢٠١ کەس لە قوروە، ۱٦٩ کەس لە دیواندەرە، ۱٢٨ کەس لە مەریوان، ١٢٣ کەس لە بیجار، ١٢٢ کەس لە کامیاران، ٩٢ کەس لە دێولان و ۲٩ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٤٦ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: ٣٦ کەس لە سەقز، ٣٢ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ٢٠ کەس لە بانە، ١٥ کەس لە کامیاران، ٩ کەس لە بیجار، ٧ کەس لە مەریوان، ٥ کەس لە دیواندەرە و ٣ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو نەخۆشییە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختیشی کرد: تا ئێستا ۱۲۸۴ کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە