AP ١٣٩٩ گوڵان ٣٠ ٢١:٥١

لە پارێزگای لوڕستان؛

چیرۆکی زیندوو بوونەوەی ژنێک پاش ١٨ کاتژمێر لە مەرگی

چیرۆکی زیندوو بوونەوەی ژنێک پاش ١٨ کاتژمێر لە مەرگی

خانمێکی ٤٢ ساڵان کە بە هۆی جەڵتە گیانی لەدەست دابوو، پاش ١٨ کاتژمێر لە ساردخانە، زیندوو دەبێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی لە خوڕماوا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا شەهبازی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی لوڕستان ڕایگەیاند: خانمێکی ٤٢ ساڵان پاش ئەوەی کە دەمرێت دەگوازرێتەوە بۆ ساردەخانەی بەهەشتی ڕەزای خوڕماوا.

ناوبراو وتیشی: کاتێک کە پزیشکی داد بۆ پشکنینی تەرم و دەرکردنی مۆڵەتی ناشتن دەچنە ئەوێ بە ئەوپەڕی  ناباوەڕیەوە دەبینن کە ئەو خانمە هەناسە دەدات.

شەهبازی بە وتنی ئەوەی کە ئەو خانمە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی خوڕماوا، وتی: لە کۆتاییدا تیمی پزیشکی هاتنە کایەوە و ئەو خانمەیان زیندوو کردەوە.

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئەو نەخۆشخانە جەختی کرد: ئێستا ئەو خانمە ٤٢ ساڵە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی خەوێندراوە و دۆخی ئاسایی هەیە.

News ID 32467

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha