بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەت، دیوانی لێکۆڵینەوەی کۆماری تورکیا لە حوکمێکدا خوازیاری هەڵوەشانەوەی سزای ٤ ساڵ و ٨ مانگی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) بوو. ئەو حوکمە لە لایەن لقی ٢٦ی دادگەی سزای ئەستەنبۆڵ لە ژێر ناوی "بانگەشە بۆ گرووپگەلی تیرۆریستی" بە پێی لێدوانەکانی دەمیرتاش لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٠١٢ دەرکراوە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، پاش ناڕەزایەتی پارێزەرانی دەمیرتاش بەو حەکمە، دیوانی لێکۆڵینەوەی کۆماری تورکیا پاش لێکدانەوەی دۆسیەی هاوسەرۆکی هەدەپە، لێدوانەکانی دەمیرتاشی بە نمونەی ئازادی ڕادەربڕین و ئەندێشە زانی و خوازیاری هەڵوەشانەوەی سزاکانی ئەو سیاسەتوانە کوردە بووە.
بۆچوونی ئێوە