بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە هەژماری تویتەریی خۆیدا نووسی: بە ئاوردانەوە لە پێشکەوتی ئێران لە دابەزاندنی کەوانەی کوڤیدی ١٩، بەڕێز زەریف بەڵێنی داوە کە دەزگا و جیهازاتی هاوپەیوەند بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی جیهانی هەناردە بکات.
مووسەوی بە ئاماژە بەوەی کە پێکەوە بەهێزین، جەختیشی کرد: بە نیشانەی هاوڕیزی، ئێران لەمدواییە چەندین وەجبەی دەرمانی و پزیشکی ڕەوانەی وڵاتانی ئەفغانستان، لوبنان و ئەڵمانیا کردووە و بەو کارە سەلماندمان کە ئێران بەردەوام دەستگر و یارمەتیدەری گەلانی هەژار و بێدەرەتانە.
شایانی باسە، رۆژی ڕابردوو ئێران وەجبەیەکی ٤٠ هەزار کەیتی کۆرۆنا بۆ تاقیکاری لە سەر ٤ ملیۆن کەس، هەناردەی ئەڵمانیا کرد.
Your Comment