بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەر ئێستا سەید حەسەن نەسروڵڵا ، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە ڕێگای لێدوانی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیەوە سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و جیهان و بە تایبەت گەمارۆدانی حزبوڵڵا لە لایەن ئەڵمانیاوە ، قسەی کرد.
سەید حەسەن نەسروڵا بە ئاماژە بە هەنگاوی ئەم دواییەی دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ ناوهێنانی حزبوڵڵا وەک گرووپی تیرۆریستی ، وتی: ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا پێش بینی دەکرا و ئەمە واتا قبووڵ کردنی داخوازییەکانی ئەمریکا.
وتیشی: بڕیاری ئەڵمانیا ، بەرخۆدانی لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج و بەشێکە لە شەڕی ئەمریکایی – ئیسرائیلی دژی بەرخۆدان.
ئەڵمانیا هیچ بەڵگەیەکی سەبارەت بە چالاکی حزبوڵڵا بە دەستەوە نییە و ئەمە نیشان دەدات کە ئەم بڕیارە تەواو سیاسی و بە ئامانجی ڕازی کردنی ئیسرائیل و ئەمریکایە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڕایگەیاند کە بەرژەوەندی لوبنان بۆ حزبوڵڵا یەکمایەتی هەیە و حزبوڵڵا دژی ئەوە نییە کە دەوڵەتی لوبنان یارمەتی نێودەوڵەتی وەرگرێت.
Your Comment