بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی بە بۆنەی هەفتەی مامۆستا و بە مەبەستی ڕێزگرتن لە هەوڵە بەردەوامەکانی مامۆستا هادی زیائەدینی لە پەروەردە کردنی بەرەیەک هونەرمەندی پێبەند،لە گەڵ ئەو مامۆستا و هەنەرمەندە ناودارە دیداری کرد و وتی: زۆربەی هونەرمەندەکانی بواری هونەر لە سنە و تەنانەت پارێزگاش بە شێوەی ڕاستەوخۆ و یا ناڕاستەوخۆ قوتابی ئێوە بوون و خۆیان بە قەرزداری کار و هەوڵە بێ کۆتاییەکانی ئێوە دەزانن.
هادی زیائەدینیش لە ئەو دیدارەدا وێڕای دەسخۆشی و سوپا لە پاڵپشتییەکانی حەوزەی هونەری کوردستان لە هونەر و فەرهەنگی پارێزگا وتی: بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە حەوزەی هونەر، هیوا لە کۆمەڵگای هونەری گیانی گرتووە و زۆربەی بەرنامە و بەرهەمە هونەرییەکان ئاکامی ئەو سەرەنج و هەوڵانەیە.
ناوبراو سەبارەت بە هێمای بەرخۆدانی خەڵکی کوردستان وتی: ئەو هێمایە لە لایەن بنیاتی پاراستنی ئاسەوار و بڵاو کردنەوەی بایەخەکانی بەرگری پیرۆزی پارێزگا بۆ دامەزرانی لە گوندی قەڵایجەی مەریوان کە کیمیاباران کرابوو لە ساڵی ٨٩ سفارشت کرا.
زەیائەدینی زیادی کرد: پاش تەواو بوونی کارەکە و بە پێی گۆڕانکاریەک کە ئەنجام بوو و بە پێی بڕیاری بەرپرسان، دامەزارنی لە ناوەندی پارێزگا پەسەند کرا.
Your Comment