ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای کوردستان بۆ ١٢٨٨ کەس بەرزبۆوە

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ٤٧ کەسیی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لەو پارێزگایە دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٣ هەزار و ٢٦٠ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ١٢٨٨ کەس پشت‌ڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ١٨٥٨ کس نەرێنی بووە.

ڕاشیگەیاند: لەو ١٢٨٨ کەسە ٣٢٧ کەسیان لە سەقز، ١٥٢ کەس لە بانە، ٣٢٢ کەس لە سنە، ٧٠ کەس لە کامیاران، ١٠٥ کەس لە قوروە، ٧٥ کەس لە مەریوان، ٨٦ کەس لە دیواندەرە، ٥٩ کەس لە بیجار، ٧١ کەس لە دێولان و ۲١ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.

فەلاحی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١١٩ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٣٣ کەس لە سەقز، ٢٢ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٦ کەس لە بانه، ٤ کەس لە دیواندەرە، ٩ کەس لە کامیاران، ٨ کەس لە بیجار، ٦ کەس لە مەریوان و ٢ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ٧٥٠ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.

News Code 32202

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha