کەنداوی فارس بۆ هەمیشە دەریای ئاشتی و دۆستایەتی لە گەڵ دراوسێکانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کەنداوی فارس لە کانوونگەلی فەرهەنگ و شارستانیەتی دێرین، بۆ هەمیشە فارسی و دەریای ئاشتی و دۆستایەتی لەگەڵ دراوسێکانیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی رۆژی ١٠ گوڵان رۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس لە هەژماری تویتەریی خۆیدا نووسی: کەنداوی فارس سەرچاوەیەکە دەوڵەمەندە کە سەدەگەلێکی دوور و درێژ، بۆ دراوسێکانی خۆی بە بێ گرینگی‌دان بە ڕەنگ، ڕەگەز و زمان میواندارێکی دڵ‌کراوە و بەخشەندە بووە و هەیە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ئێران ڕاشیگەیاند: ئەو کەنداوە گەرم و پڕ بەرەکەتە و لە کانوونگەلی فەرهەنگ و شارستانیەتی دێرین، بۆ هەمیشە فارسی و دەریای ئاشتی و دۆستایەتی لەگەڵ دراوسێکانیەتی.

News Code 32193

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha