بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار شکاری، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ترامپ، ڕایگەیاند: ئێمە پرسیارمان ئەوەیە کە ئێوە لە کەنداوی فارس خەریکی چین؟ ئەو ئاوە هی وڵاتانی دەوروبەری کەنداوە چونکوو ئاوی نیشتمانیی ئەوانە. هەموو وڵاتانی ناوچەکە بەشیان لە ئەو ئاوە هەیە و خۆیانیش توانای دابین کردنی ئاسایشی ئاوەکەیان هەیە. ئەوان هاتوونەتە ناوچەکە و یاسا نێودەوڵەتییەکانیش ناپارێزن. ئەگەر ڕاستەکەی دەڵێت کە من فەرمانم داوە کە لەگەڵ هێزەکانی ئێران بەرەوڕوو ببنەوە، ئەوان بزانن کە ئەگەر بچووکترین هەوڵ و دەست درێژیەک دژی بەرژەوەندی یان ئاوەکانی ئێران ئەنجام بدرێت، زللەیەکی زۆر قایم لە لایەن ئێرانەوە دەخۆن؛ تەنانەت لە زللەکەی عەین ئەسەدیش قایمتر.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: ترامپ بە شێوەی دەسەڵاتدارییەوە، خەساری زۆری لە ئەمریکا داوە و هەر بۆ هەڵاتن لە کێشە ناوخۆییەکانی ئەمریکا ئاوەها قسەگەلێک دەهێنێتە ئاراوە.
بۆچوونی ئێوە