هیچ بڕیارنامەیەکی جیهانی هاویشتنی مانگیلەی لە ئێران قەدەغە نەکردووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: هیچ بڕیارنامەیەک هاویشتنی مانگیلە بۆ بۆشایی ئاسمانی لە ئێران قەدەغە نەکردووە و پشت بەستنی ئەمریکا بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ بە دڵنیاییەوە پێچەوانەی ڕاستییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا سەبارەت بە هاویشتنی سەرکەوتووی مانگیلەی نوور بۆ بۆشایی ئاسمان، وێڕای ڕەت کردنەوە و ئیدانە کردنی دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، پێشکەوتنە زانستی و تەکنۆلۆژیاکان بە تایبەتی لە بواری هەوا-فەزای مافی ئێران وەسف کرد و وتی کە بە دڵنیاییەوە دەستێوەدانەکان هیچ کێشەیەک لە ورەی نەتەوەی ئێران دروست ناکات.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد: هیچ بڕیارنامەیەک هاویشتنی مانگیلە بۆ گەردوونی لە ئێران قەدەغە نەکردووە و پشتن بەستنی ئەمریکا بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ بەدڵنیاییەوە پێچەوانەی ڕاستییەکانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها بە ڕەت کردنەوەی هەڵوێستی ئەڵمانیا بەرانبەر هاویشتنی ئەو مانگیلە ئێرانییە وتی: وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە حاڵێکدا سەبارەت بە هاویشتنی مانگیلەی چێ کراو لە لایەن ئەندازیارانی ئێرانییەوە نیگەرانی دەردەبڕێت کە وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بڕیاری خۆیی بۆ کڕینی شەڕکەر بە توانایی گواستنەوەی بۆمبی ئەتۆمی بڵاو کردووەتەوە.

مووسەوی هەروەها لە تویتەردا نووسی: ئەمڕۆ، ڕۆژی جیهانی کتێبە. مووچیاری خۆڕایی من بە بەرپرسانی ئەمریکی: کتێب بخوێننەوە.

News Code 32112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha