بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر جەواد ئاقازادە سەربارەت بە دوایین ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگا ڕایگەیاند: لە ١١٥ نموونە گومانلێکراوەکە کە ڕۆژی ٣١ ی خاکەلێوە تاقی کردنەوەیان لە سەر کرابوو، ٣٩ حاڵەت ئەرێنی ڕاگەیێندرا کە بە گشتی ژمارەی تووشبووان لە پارێزگا بۆ ١٩٤٣ کەس بەرز بووەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ژمارەی تووشبووانی نوێ بە نەخۆشی کۆرۆنا لە پارێزگا، لە ورمێ بە ١١ کەسەوە لە پێشەوە بوو و پاش ئەوە، بۆکان بە ٨ حاڵەت و مەهاباد بە ٧ حاڵەتی نوێ لە پلەکانی تر وەستاون کە بەم حەسێبە بە گشتی لە بۆکان ١٦٥ حاڵەت و لە مەهاباد ١١٨ حاڵەتی نەخۆشی بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکی پارێزگا راشیگەیاند: ژمارەی قوربانیانی ئەو نەخۆشییە بۆ ١٤٦ کەس لە پارێزگا بەرز بووەتەوە و ١٢٥١ کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاری بووە.
شیاوی باسە، مەهاباد، بۆکان، ورمێ، خۆی، میاندۆئاو لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا دۆخی سووریان هەیە.
Your Comment