AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ٣١ ٢١:٠٤

جێگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:

ئامانجەکانی سەفەری وەفدی کورد بۆ بەغدا

ئامانجەکانی سەفەری وەفدی کورد بۆ بەغدا

جێگری پەرلەمانی عێراق ئامانجەکانی سەفەری وەفدی کورد بۆ بەغدای ڕاگۆڕینەوە و بەرزکردنەوەی هاوئاهەنگی بە تایبەت لە بوارەکانی دارایی، وزە و ئابووری ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشیر حەداد جێگری دووهەمی پەرلەمانی عێراق ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی فەرمی ئەو وڵاتە (واع)، سەبارەت بە ئامانجەکانی سەفەری وەفدی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بۆ شاری بەغدا، ڕایگەیاند: ئەو سەفەرە لە چوارچێوەی ڕاگۆڕینەوە و بەرزکردنەوەی هاوئاهەنگی نێوان ناوەند و هەرێم بە تایبەت لە بوارەکانی دارایی و وزە و هەندێک لایەنی ئابووریی هاوپەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجام دراوە.

حەداد کە هاوکات ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانە، ڕاشیگەیاند: دابەزینی نرخی نەوت و پەرەسەندنی ئیپیدیمیی کۆرۆنا، هەموو لایەنەکان و هەرێمی ناچار لە گفتوگۆ و هاوئاهەنگی بۆ دەرچوون لەو قەیرانە کردووە.

ناوبراو وێرای ئاماژە بە ئەنجامی دیدارەکان لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپاردەی عێراق، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئیدارەی وڵات و هەندێک وەزیری کابینەکەی، وتیشی: بی گومان هەرێم لەوە ئاگادارە کە هەر جۆرە کاریگەرییەکی ئابووری لە عێراق، کاریگەری لە سەر ئابووریی هەرێمیش دەبێت.

News ID 32048

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha