AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ٣١ ٠٨:٣٩

نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی بڵاوی کردەوە؛

فەتوای رێبەری باڵای ئێران بۆ رۆژووی ڕەمەزان لە هەلومەرجی کۆرۆنا

فەتوای رێبەری باڵای ئێران بۆ رۆژووی ڕەمەزان لە هەلومەرجی کۆرۆنا

نووسینگەی فەتوای ئایەتوڵڵا خامنەیی حوکمی رۆژووی مانگی ڕەمەزان لە هەلومەرجی تەشەنەی نەخۆشیی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی فەتواوی ئایەتوڵڵا خامنەیی ، نووسی: رۆژوو وەک ئەرکێکی خودایی لە ڕاستیدا نیعمەتی تایبەتی خودا بۆ عەبدەکانیەتی و یەکێکە لە کۆڵەکەکانی تەواوبوون و بەرزبوونەوەی ڕۆحی مرۆیی کە لە سەر هەموو ئۆمەتەکانی ڕابردووشدا فەرز بووە.

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە رۆژوو لە زەروورەتەکانی ئایین و بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامییە، ڕاشیانگەیاند: رۆژوو نەگرتن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزندا مومکین نییە، مەگەر ئەوەی کە ئەو کەسە تووشی گومان بێت کە رۆژووگرتنی دەبێتە هۆی نەخۆش کەوتنی یان تەشەنەی نەخۆشیەکەی یان زیادبوونی ماوەی نەخۆشی و وەدرەنگ‌کەوتنی لەش‌ساغیی. و تەنیا لەو کاتانەدا کە رۆژنەگرتن بە مەرجی بەقەزاگێڕانەوەی رێگە پێدراوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەیان بەوەش داوە: دیارە لە ئەگەری دڵنیابوونەوە لە لایەن پزیشکی پسپۆڕ و بە ئیمان ئەو ئەرکە لە سەر کەسەکان هەڵدەگیرێت. هەر بۆیە ئەگەر کەسێک بە نیسبەتی بابەتەکانی سەرەوە تووشی ترس و نیگەرانییە و ئەو ترسە لە رێگەی عەقڵەوە پشت‌ڕاست کراوەتەوە، ئەرکی رۆژووگرتن لە سەر ئەو کەسە لادەچێ، بەڵام بە قەزاگێڕانەوەی پێویستە.

News ID 32035

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha