بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، سەفا ئەعسەم کارناسی سەربازی عێراقی سەبارەت بە ڕووانییە ئامانجە شاراوەکانی جێگرکرانی سیستەمی پاتریۆت لە بنکە ئەمریکییەکانی ناو خاکی عێراق وتی: سەربازانی ئەمریکی لە عێراق بە دوای سڕینەوەی هەڕەشەی ئێران لە دژی ئیسرائیل و پێوشوێن گرتنی مووشەکگەلی ئێرانیی هاویشتراوە بۆ ئیسرائین.
ئەعسەم جەختی کرد: سوپای ئەمریکا بە دوای زاڵبوون بە سەر رێگە نێودەوڵەتییەکانی عێراق بۆ ناو خاکی سووریا بە هەر شێوەیەکی مومکین چ لە رێگەی سەربازی یان سیاسییە و ئەمریکا دەیەوێ بەو شێوە پرسی پەیوەندی نێوان ئێران، عێراق، سووریا و لوبنان بڕووخێنێت.
ئەو کارناسە ئامانج لە گوشار و جموجۆڵەکانی ئەمریکای پاڵپشتی لە هاوپەیمانانی واتە شێخ نشینەکانی کەنداوی فارس و ڕژیمی زایۆنی ڕاگەیاند.
شایانی باسە، ئەمریکا لەم دواییەدا بنکەکانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و حەریر لە هەرێمی کوردستانی بە سیستەمی پاتریۆت پڕچەک کردووە و بە وتەی گۆڤاری ئەمریکی defensenews، واشنتۆن لە پەنای پاتریۆت لەو بنکانە لە سیستەمێکی نوێی پەدافەندی بە ناوی C- RAM کەڵکی وەرگرتووە.
Your Comment