هەڵوێستی ئێمە پاراستنی گیان و نانی خەڵکییە/ نامانەوێ ٤ ملیۆن کەس بیکار بن

وتەبێژی دەوڵەت وتی: پاراستنی گیان و دابینی کردنی نان بۆ بەدوور بوون لە مەرگ و هەژاریی کۆرۆنایی هەڵوێستی سەرەکیی دەوڵەتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی بە بڵاو کردنەوەی یادداشتێک لەبارەی ستراتژییەکانی دەوڵەت لە سەردەمی پەرەسەندنی کۆرۆنا بۆ پاراستنی تەندروستی و گیانی خەڵکی، ڕایگەیاند: ئەنجامی ئەو ستراتژییە بریتییە لە بڕیاری ئیزۆلاسیۆنی نەخۆشان و پلانی سنووردانانی فیزیکی و سنووردانانی زیرەکی فیزیکی.

ڕەبیعی بە ئاماژە بە کاریگەریی نەگریسی کۆرۆنا لە سەر ئابووریی ئێران، وتی: ئەو شۆکە ئابوورییە کەرتی خزمەتگەیاندن زیاتر لە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازیی تێوەدەگلێنێت و بەو پێیەی کەرتی خزمەتگەیاندن دەفرایەتییەکی زیاتری بۆ دامەزرانی نافەرمی هەیە، دەبێتە هۆی دابەزینی ئاسوودەیی و بەرزبوونەوەی ئاستی هەژاریی زیاتر. بە چەشنێک کە لە ئێراندا ٣،٣ ملیۆن کەس لە دامەزراوانی فەرمیی وڵاتی ڕاستەوخۆ تێوەگلاندووە و بۆتە هۆی داخرانی زیاتر لە ١،٥ ملیۆن کارگەی فەرمی و نافەرمی.

وتەبێژی دەوڵەت وێرای ڕاگەیاندنی نرخی ڕوو لە دابەزینی کەمی ڕەوتی تووشبوونی کۆرۆنا لە ئێراندا بە پێی دوائاماری وەزارەتی تەندروستی، ڕاشیگەیاند: پاراستنی گیان و دابینی کردنی نان بۆ بەدوور بوون لە مەرگ و هەژاریی کۆرۆنایی هەڵوێستی سەرەکیی دەوڵەتە، کەواتە دەوڵەت هیچکات سیاسەتی تەندروستی‌تەوەری ولاوە نەناوە.

News Code 31928

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =