بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سادق نامدار ڕایگەیاند: ئەو وەجبەیە ڕۆژی ڕابردوو ٢١ ی خاکەلێوە بۆ یارمەتی بە نەخۆشە کۆرۆناییەکان لە رێگای بازاڕچەی هاوبەشی سنووری ساری سو-بازرگانەوە گەیشتە ئێران.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە بڕی ئەو وەجبە دەرمانییە یەک ملیۆن و ٤٨٠ هەزار یۆرۆیە، جەختی کرد: ئەو وەجبە پاش ئەنجامی کاری ئیداری گومڕوکی بەرەو گومڕوۆکی شەهریاری تاران نێردرا.
نامدار وتیشی: یەکەم وەجبەی دەرمانی ٢٦ تۆنی کڕدراو لە وڵاتی ئەڵمانیاش چەند ڕۆژ پێش لە ڕێگای ئەو بازاڕچەوە گەیشتبووە ئێران.
بۆچوونی ئێوە