بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا خالیدی ڕایگەیاند: بە پێی دوایی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو بە هۆی هاتنی لافاو و هەورەتریشکە ٣ کەس بریندار بوون و ٤ کەسی دیکە گیانیان لەدەست دا.
ناوبراو درێژەی دا: بە هۆی هاتنی لافاو لە شاری ئەردەکانی پارێزگای یەزد دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسیش بریندار بوون، لە گێڵان غەرب لە پارێزگای کرماشانیش کەسێک گیانی لەدەست دا.
خالیدی وتی: کەسێکیش لە شاری دلیجان لە پارێزگای مەرکەزی بریندار بوو و کەسێک لە شاری بافت سەر بە پارێزگای کرمان بە هۆی هەورەتریشقە گیانی خۆی لەدەست دا.
وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لە کۆتاییدا وتی: بە پێی ئەم ڕاپۆرتگەلە لە ڕۆژی سێی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٩ کەس بە هۆی ڕووداوەکانی کەشوهەوا لە ئێران گیانی خۆیان لەدەست داوە.
بۆچوونی ئێوە