بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی نیوەڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە دوایین ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستانی تا ٨ ی خاکەلێوە ٦٤٧ کەسی ڕاگەیاند.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: زیاترین ڕێژەی تووشبووان بە ڕقەمی ١٨٤ کەس، هی شاری سەقزە.
ڕەزاعی وتیشی: ڕەوتی بەرز بوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستی پێکردبوو کە هەر درێژەی هەیە و تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٨ ی خاکەلێوە ژمارەی تووشبووان لە ئەو شارە بۆ ١٥٩ کەس زیادی کردووە.
ناوبراو ئاماژەی کردە سەر شارەکانی تری کوردستان و وتی: شاری بانە ١٠١، قوروە ٤٧، دێولان ٣٧، بیجاڕ ٣٤، دیواندەرە ٣٠، مەریوان ٢٩، کامیاران ١٦ و سەوڵاوا ١٠ کەس تووشبووی هەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند لە پارێزگای کوردستان ٧٦ کەس بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی لەدەست داوە و ١٩٧ کەسیش ڕزگاریان بووە.
ڕەزاعی وتیشی بەداخەوە دوێنێ شەو یەکێک لە هاوکارەکانمان لە سەقز بە ناوی موحەمەد یارئەحمەدی بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی ئازیزی بەخت کرد.
Your Comment