بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانگانمەی واشنتۆن لە دوایین ژمارەی خۆی شرۆڤەیەکی چڕوپڕی لە سەر دۆخی ئەمریکا لە چوار ساڵی داهاتوو بە ئەگەری دووبارە بە سەرۆک بوونی ترامپ پێشکەش کردووە.
ئەو مانگانمەی چاپی ئەمریکا پێی وایە ئەمریکا لە چەند ساڵی داهاتوو زیاتر خەریکی سیاسەتی ناوخۆیی خۆی دەبێت و هێزەکانی لە چەند وڵات لە ناوچەکە دەکشێتەوە.
مانگنامەی واشنتۆن پێی وایە ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریاش دەچێتە دەرەوە و عێراقیش بەجێ دێڵێت چونکوو ئەو وڵاتە سیاسەتی بەڕێوەبەرایەتی بودجەی بەرگری دەگرێتە بەر.
ئەو گۆڤارە ئەمریکییە هەروەها هۆشداریی داوە داعش وەکوو چەکێک دژی ئێران و هەروەها کوردەکان بەکار دەهێنرێت.مانگنامەی واشنتۆن پێی وایە رووبەڕوو بوونەوەی سەربازی ئەمریکا و داعشیش کۆتایی دێت.
Your Comment