بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵی لوبنان ڕایانگەیاند کە تەرمی عەلی موحەمەد یونس، لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵای لوبنان لە شارۆچکەی جبشیت لە پارێزگای النبطیە لە دۆزراوەتەوە کە بە چەکی سارد تیرۆری کراوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە هێزە ئەمنیەکان لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوون و کەسێکی گومانلێکراویان بە ناوی ع.ف.ا دەستگیر کرد.
هێشتا لێکۆڵینەوەکان درێژەی هەیە و وردەکاری ئەو بارەوە لەبەردەست نییە.
Your Comment