AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ١٣ ٢٠:٢٩

کەمتەرخەمی جیهان هەمبەر بە دۆخی تەندروستی کوردی سووریا

کەمتەرخەمی جیهان هەمبەر بە دۆخی تەندروستی کوردی سووریا

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی خۆسەری کورد بە ئاماژە بە نائامادەیی کوردەکانی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، وتی: نە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و نە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەهایەک بە ناوچەی کوردستانی سووریا نادەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەسام شاکر نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک، لقی سیاسیی هەسەدە لە ئەمریکا، بە هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕاگەیاند: بەو هۆیەی تا ئێستا هیچ ناوەندێکی نێودەوڵەتی وەڵامی ئیجابی نەداوەتەوە بە داواکاریی کوردەکانی سووریا، ئیدارەی خۆسەری کوردی ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا نییە.

ڕاشیگەیاند: باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردان و ئێمە پێویستمان بە یارمەتیگەلی نێودەوڵەتی و پاڵپشتیانە، بەڵام تا ئێستا هیچ پاڵپشتی و یارمەتییەکمان پێنەگەیشتووە.

ئەو بەرپرسە کوردەی سووریا بە ئاماژە بە پێویستیی زۆری ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان بە یارمەتیگەلی تەندروستی و پزیشکی، وتی: بە ئاوردانەوە لەوەی کە خەڵکێکی زۆر لە ئۆردووگاکان و شوێنی حەوانەوەی کاتی و پڕجەماوەریدا دەژین، پەرەسەندنی نەخۆشی لەو ناوچانە دەتوانێ زۆر پڕمەترسی بێت.

بەسام شاکر وتیشی: کوردەکان داوای یارمەتیان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوە هاوپەیوەندەکانی دیکە کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ یارمەتییەکمان وەرنەگرتووە.

News ID 31778

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha