ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای کوردستان گەیشتە ٤٠٤ کەس

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە تووشبوونی ٤٠٤ کەس لەو پارێزگایە بە ڤایرووسی کۆرۆنا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٨٥٥ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ٤٠٤ کەس پشت‌ڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٤٠٦ کس نەرێنی بووە و ٧ کەس لە تووشبووان منداڵی ژێر ١٠ ساڵن.

ڕاشیگەیاند: لەو ٣٤٨ کەسە ١٣٤ کەسیان لە سەقز، ٧٦ کەس لە بانە، ٩١ کەس لە سنە، ١١ کەس لە کامیاران، ٣٢ کەس لە قوروە، ١١ کەس لە مەریوان، ١٧ کەس لە دیواندەرە، ٢٢ کەس لە بیجار، ٧ کەس لە دێولان و ٣ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.

فەلاحی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٥١ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٢١ کەس لە سەقز، ٥ کەس لە سنە، قوروە و بانه هەرکام ٥ کەس، ٣ کەس لە دیواندەرە و شارەکانی مەریوان، بیجار و کامیاران هەرکام ٢ کەس قوربانیی ئەو ڤایرووسە بوونە.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ١١٠ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.

News Code 31740

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha