AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ١٠ ١٢:٤٢

بە بڕیاری دادوەر;

۴ پاسەوان هاوپەیوەند بە هەڵاتنی زیندانیانی سەقز، دەستگیر کران

۴ پاسەوان هاوپەیوەند بە هەڵاتنی زیندانیانی سەقز، دەستگیر کران

سەرۆکی ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری پارێزگای کوردستان لە دەستگیریی ٤ کەسی هاوپەیوەند بە ڕووداوی هەڵاتنی زیندانییەکان لە زیندانی سەقز هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا شیرۆدبوزورگی سەرۆکی ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری پارێزگای کوردستان لەبارەی ڕووداوی هەڵاتنی زیندانییەکانی سەقز ڕایگەیاند: لەو پەیوەندییەدا چەند کەس لە هێزەکانی زیندانی سەقز بانگهێشت کران و لێپێچینەوەیان لێ کراوە و چوار کەسیان بە حوکمی دادگا ڕاگیراون.

ڕاشیگەیاند: خێرا دوای ڕاپۆرتی هەڵاتنی زیندانییەکان و لە پێناو ڕاپەڕاندنی فەرمانی سەرۆکی دەزگای داد سەبارەت بە ناسین و هەڵسوکەوتی یەکلاکەرەوە لە گەڵ کەمتەرخەمان، دۆسیەیەک لە دادگەی سەربازیی ناوچەی سەقز پێکهاتووە و سەرۆکی دادگە لە شوێنەکە ئامادە بووە و توێژینەوەی مەیدانی دەست پێکردووە و فەرمانی پێویستی بە هاوئاهەنگی لە گەڵ دادستێنی سەربازیی پارێزگا دەرکردووە.

News ID 31736

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha