بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماڵپەڕی خۆیدا لە زمانی ئانتۆنیۆ گوترشی ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێکخراوە گێڕایەوە کە "ئێمە پێشوازی دەکەین لە بەیاننامەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بۆ داکۆکی لە داخوازی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بابەتی ئاگربڕی خێرا لە جیهاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا".
گوترش، هەروەها پێشوازی کرد لە ڕاگەیاندنی پابەندیی هێزەکانی کورد – عەرەبی سووریا بە خۆبواردن لە شەڕ و پێکدادانی سەربازی.
شایانی باسە، هێزەکانی هەسەدە بە سەرکردایەتی کوردەکان حەوتەی ڕابردوو بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک خوازیاری وەستاندنی خێرای هەموو شەڕ و پێکدادانەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بوو.
نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا، رۆژی سێ شەممەی ڕابردوو خوازیاری وەستاندنی هەموو پێکدادانە سەربازییەکان لە سووریا بۆ تەرکیز خستنە سەر هەوڵەکان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
بۆچوونی ئێوە