سەردار سەید سادق حسێنی فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، بە هەواڵنێری ئاژانسی مێهری ڕاگەیاند: پاش هەڵاتنی ٧٣ کەس لە زیندانیانی شاری سەقز، ٥ کەسیان خۆی بە پۆلیس ناساندووە و چەند کەسێکیشیان ناسێنراون.
ناوبراو بە ئاماژە بە شیمانەی تۆقین لە نەخۆشیی کۆرۆنا وەک هۆکاری هەڵاتنی ئەو کەسانە لە زیندان، وتی: هاوکاتی جێگربوونی ئاسایشی شاری سەقز، زیندانییە هەڵاتووەکان بە کامێرای زیندان ناسێنراون و لە لایەن تیمێکی هاوبەشی هێزی ئینتزامی و ئیتلاعاتی سوپاوە پێوشوێنیان هەڵگیراوە.
وتیشی: هەڵاتووان لە کاتی هەڵاتن سواری ئۆتۆمبیلی کەسانی ئاسایی بوونە و ژمارەی ئەو ئۆتۆمبیلانە بە کامێراکان هەڵگیراون.
سەردار حسێنی بیری هێنایەوە: پاش ئەو ڕووداوە خێرا بەرپرسان و هێزەکانی دادگە، ئینتزامی، ئیتلاعاتی سوپا و دەزگای ئەمنی لە پارێزگا هەنگاویان نایە ئەو دۆسیە و هەنگاوە پێویستەکان بۆ دەستگیریی زیندانییە هەڵاتووەکان بە خێرایی هەڵگیراوە.
بۆچوونی ئێوە