بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ناوەندی توندروستی و دەرمانی شاری بانە ڕایگەیاند: تا ئێستا ٤٢ کەس لە بانە لە کۆرۆنا ڕزگاریان بووە.
موحەمەد شاهوەیسی وتیشی: نەخۆشێک بە ناوی ساڵح مریەمی تەمەنی ١٠١ ساڵان ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو بە هۆی تووش بوون بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ڕازی خەوێدنرا کە پاش یەک هەفتە ئەو نەخۆشە جاک بوونەوە و چووەوە ماڵی خۆی و لەوێ قەرەنتین کراوە.
شاهوەیسی بە وتنی ئەوەی کە بە هەوڵی پرسنۆلی نەخۆشخانە ژامرەیەکی زۆر لە تووش بووان بو کۆرۆنا ڕزگاریان بووە، وتی: بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییە خێرخوازەکانی شارستانی بانە ٢ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن ڕیاڵیان بە بەشی کۆرۆنای نەخۆشخانەی ڕازی بەخشیوە.
شیاوی باسە کە ئەنجامی تاقی کردنەوەی ٦٠ کەس لە بانە ئەرێنی بووە و ٤٢ کەسیان ڕزگاریان بووە و چوونەتەوە ماڵ و ٩ نەخۆشیش بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە.
Your Comment