AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ٤ ١٢:٤٧

بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا؛

قەدەغەی هاتوچۆ لە کوردستانی سووریا ڕاگەیێندرا

قەدەغەی هاتوچۆ لە کوردستانی سووریا ڕاگەیێندرا

یاسای قەدەغەی هاتوچۆ لە کوردستانی سووریا بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە کاتژمێر ٦ دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاسای قەدەغە هاتوچۆ لە کوردستانی سووریا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسەند کرابوو لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمیر ٦ ەوە بە کاتی ناوچەیی دەستی پێکردووە و هەوڵی بەربڵاو بە مەبەستی پاک کردنەوەی شارەکان و ناوچە نیشتەجێیەکان دەستی پێکردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە هەوڵی تایبەتی بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بۆ کوردستانی سووریا دەست پێکردووە لە چەند ڕۆژ پێشەوە تەواوی سنوورەکانی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریای داخست و ڕۆژهەلاتی سووریا بە پێشنیاری گرووپی قەیرانی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا، ناوەندی قەرەنتینی دامەزراندووە و هەولی تایبەتی تەندروستیی لە کەمپی پەنابەران گرتووەتە بەر.

یاسای قەدەغەی هاتوچۆ لە کوردستانی سووریا تا ڕاگەیاندنی دوایی بەڕێوە دەچێت.

News ID 31649

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha