کوژرانی ۷ کەس و شوێن بزر بوونی ٢ کەس لە ئێران

وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لە گیان لەدەست دانی حەوت کەس و ون بوونی دوو کەس بەهۆی لافاو لە ئێران تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالیدی لەو بارەوە وتی: بە پێی ڕاپۆرتەکان و هۆشدارییەکانی ڕێکخراو کەشوهەواناسی بارینی بەخوڕی بارانمان لە ئێران هەیە و تا کاتژمێر ٧:٣٠ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چواری خاکەلێوەی ٩٩ لە پارێزگاکانی هورموزگان، فارس، بووشێهر، قوم، گیلان، کرمان، سیستان و بولووچستان، ٩ کەس بریندار بوون و بەداخەوە حەوت کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

ناوبراو زیادی کرد: لافاوی بەربڵاو لە ئەو پارێزگاگەلە بووە هۆی بریندار بوونی ٩ کەسی تریش کە پینجیان نێردرانە ناوەندی دەرمانی و چوار کەسیشیان هەر لە شوینەکەی خۆیان دەرمان کران.

ناوبراو زیادی کرد: بەداخەوە تا ئێستا ٧ کەس لە ئەو حەوت پاەێزگایە گیانی خۆیان لەدەست داوە بە شێوەیەک کە لە بەندەر عەباس ژنێکی ٣٢ ساڵان و کچێکی ٥ ساڵان بە هۆی گیر خواردنی ئۆتۆمبێلەکەیان لە ڕێگای لافاو، لارستان پیاوێکی ٥٨ ساڵان بە هۆی گیر خواردنی ئۆتۆمبیلەکەی لە سەر ڕێگای لافاو، بەندەری کەنگان کەسێک و لە قوم سێ کەس بریتی لە بنەماڵەیەکی گەنج و منداڵێکی شەش مانگە بە هۆی داڕمانی تونێل بە هۆی باران گیانی خۆیان لەدەست دا.

News Code 31647

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha