بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موراد عەلی تاتار بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە وتی: چلاکییە بازرگانییەکان لە سنووری پەروێزخان لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە کاتژمێر ٨ ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر ڕاگیرا.
تاتار وتیشی: پاش کۆتایی ٢ ڕۆژەکە، لەسەر کردنەوە و یان بەردەوام بوونی داخرانی چالاکی لە ئەو دەروازە سنوورییە بڕیار دەدرێت.
فەرمانداری قەسر شیرین وتیشی: ڕۆژانە ٥٠٠ بارهەلگر وەجبەی هەناردەیی لە سنووری خەسرەوی و ٨٠٠ بۆ یەک هەزار و ٥٠٠ بارهەڵگر کاڵا لە سنووری فەرمی پەروێز خانەوە هەناردەی عێراق دەکرێت.
Your Comment