سنوورەکانی ئێران بەڕووی تورکیا دادەخرێت

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە داخرانی سنوورەکانی ئەو پارێزگایە بەڕووی وڵاتی تورکیا تا ١٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٩ی هەتاوی بە پێی پەسندکراوی بنکەی پارێزگایی بەڕێوەبەریی نەخۆشی کرۆنا، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلیل جەباری وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: بە پێی پەسندکراوی بنکەی پارێزگایی بەڕێوەبەریی نەخۆشی کرۆنا سنوورەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا تا ١٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٩ی هەتاوی بەڕووی وڵاتی تورکیا دادەخرێت و هاتوچۆی موسافیرەکان لەو سنوورە بۆ تورکیا، عێراق و ئازەربایجان ئەنجام نادرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستیی ئازەربایجانی رۆژئاوا بە ئاماژە بە بانگەشەی کەناڵگەلی ئاسمانی، گرووپ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆنسێرت و فێستیڤاڵگەلی جۆراوجۆر لە وڵاتانی دراوسێ، داوای لە هاووڵاتیان کرد کە وێرای ئاگاداری لە پرسی داخرانی سنوورەکان، فریوی بانگەشە هەڵخەڵەتێنەرەکان نەخۆن کە بە دوای کڵاوبەرداری و کەڵک‌ئاوەژۆییەوەن.

News Code 31482

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha