بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالد جەعفەری سەبارەت بە هۆکاری قەرەباڵغی لە سنووری باشماخ و بڕیارەکان بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە ڕایگەیاند: لە باشماخ شایەدی ڕیزبەستنی نزیکەی ١٧ کیلۆمەترین کە بە هۆی داخراوەبوونی سنووری سەیرانبەند بووە و شوێنی تەرانشیپ هەڵگری داگرتن و بارکردنی ئەو هەموو لۆرییە نییە.
ڕاشیگەیاند: هیوادارین بە کەمکردنەوەی بارگەلی ترانزیتی و پەرەدان بە شوێنی تەرانشیپی لە باشماخ، لە قەرەباڵغییەکان کەم کەینەوە و بچینەوە سەر ڕەوتی جاران.
ناوبراو لە کرانەوەی سنووری سەیرانبەند لەوڕۆوە هەواڵی دا و وتی: قەدەغەی هاتوچۆی موسافیر لەو دوو سنوورە بەردەوامە و شوفیرەکانیش لە هەر دوو بەری سنوور لە لایەن پێرسۆنێلی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگا و لایەنی عێراقییەوە کۆنتڕۆڵی پێویست دەکرێن.
جەعفەری ئاماژەی بەوەش دا: سنووری باشماخ سنوورێکی هەناردەیی و یەکێک لە گرینگترین شادەمارەکان و بژێرەکانی گەشەی ئابووریی کوردستانە.
بۆچوونی ئێوە