AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ١٧ ١٢:٠٥

جێگری وەزیری تەندروستی هەواڵی دا؛

١٠٠ تاقیگەی دیاری کردنی کۆرۆنا لە ئێران دەکرێتەوە

١٠٠ تاقیگەی دیاری کردنی کۆرۆنا لە ئێران دەکرێتەوە

جێگری دەرمانی وەزارەتی تەندروستی، لە پلان داڕێژی بۆ ڕێکخستنی ١٠٠ تاقیگەی ڤایرۆس ناسی بۆ دیاری کردنی کۆرۆنا لە ئێران هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قام جان بابایی، شەوی هەینی بە ئامدە بوون لە بەرنامەیەک لە دەنگ و ڕەنگ ڕایگەیاند: لە حاڵێکدا کە هەدنێک لە وڵاتانی دەوروبەری ئێمە بێ بەرین لە تاقیگەیەک بۆ ناسینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێمە توانیومانە زیاتر لە ٣٠ تاقیگە بۆ ناسینەوەی کۆرنا ڕێک بخەین.

جان بابایی زیادی کرد: لە کۆبوونەوەیەک کە ئەمڕۆ لە گەل کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ڤایرۆس ناسی ئێران هەمانبوو، پێش بینیمان کردووە زیاتر لە ١٠٠ تاقیگە بۆ دیاری کردنی کۆرۆنا ڕێک بخەین.

ناوبراو لە کاردانەوە بە بانگەشە بۆ دەرمانی کۆرۆنا، وتی: ئەو نەخۆشییە هێشتا دەرمان یان دەرزیەکی تایبەتی نییە. ئەوەی کە بۆ تووش بووان بە کۆرۆناش بەکاری دەهێنین، دەرمانی ئاسایییە.

News ID 31398

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha