کوردەکانی سووریا لە تورکیاوە هاتوون و ئێمە میواندراییان دەکەین

سەرۆک کۆماری سووریا وێرای پێداگری لە نەبوونی کێشەی نێوان حکوومەتی سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: بەشێکی زۆری کوردەکانی سووریا، لە تورکیاوە هاتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە لێدوانێک بۆ تەلەڤیزیۆنی ڕووسیا ٢٤، سەبارەت بە کوردەکانی سووریا ڕایگەیاند: کوردەکانی باکووری سووریا بە هۆی گوشارەکانی دەوڵەت تورکیا هاتوونەتە سووریا. ئێمە ئەوانمان وەک موسافیر لە وڵاتی خۆمان وەرگرتووە و مافی هاووڵاتێتیمان پێداون. ئێمە پەیوەندیمان لە گەڵ گرووپگەلی کورد لە باکووری وڵات هەیە. تەنیا کێشەی سەرەکی بوونی هەندێک گرووپی پاڵپشتکراوی ئەمریکایە. بێ گومان تەواو گرووپە کوردییەکان بەو شێوە نین، زۆربەی گرووپگەلی سیاسیی کورد و هۆزەکانیان پاڵپشتی لە دەوڵەت دەکەن. بەڵام ئەو گرووپانە ناتوانن دەنگیان هەڵبڕن و ناوچە لە لایەن ئەو گرووپە چکۆلە پاڵپشتکراوەی ئەمریکاوە ئیدارە دەکرێت.

بەشار ئەسەد ڕاشیگەیاند: باس لە کێشە و پرسی کورد لە سووریا دەکرێت، لە کاتێکدا سووریا کێشەیەکی بە ناو پرسی کورد نییە و هۆکارەکەشی ڕوون و ئاشکرایە. هەندێ لە کوردەکان لە ماوەی ژیانیاندا لە سووریا ژیاون. کوردەکانی باکووری سووریا لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو بە هۆی گوشارگەلی تورکیا کۆچیان کردۆتە باکووری سووریا و لەو کاتە هیچ کێشەیەک لەوبارەیەوە نەبوو. بۆ وێنە لە سووریا کێشەیەک بە ناو پرسی ئەرمنیمان نییە. ئێمە کە هیچ کێشەیەکمان لە هیچ گرووپێک لە سووریادا نییە، بۆ دەبێ لە گەڵ کوردەکان کێشەمان بێت.

سەرۆک کۆماری سووریا جەختی لەوەش کرد: ئێمە تەنیا کێشەمان لە گەڵ زەینییەتی دابەشکارانە هەیە. بە تایبەت لە دوای دەیەی هەشتای زایینی. تورکیا بەردەوام بوو لە کوشتن و گوشارخستنە سەر کوردەکان و ئێمە رێگەمان پێدان ڕوو لە خاکی سووریا بکەن. ئەوان لە سووریا مافی هاووڵاتیان بۆ دەستبەر کرا، ئەگەرچی بە ڕەچەڵەک سووری نین. بە بڕوای من شتێک بە ناوی پرسی کورد لە سووریا بوونی نییە و سەرچاوە لە خەون و درۆوە دەگرێت.

News Code 31384

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =