بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیندیپێندێنت، ڤایرووسی کرۆنا تا ئێستا دزەی کردۆتە ٨٠ وڵات و زیاترین ئاستی پەرەسەندنی ئەو ڤایرووسە هێشتاش وڵاتانی چین، ئیتالیا، ئێران، کۆریای باشوور و ژاپۆنە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، زیاتر لە ٩٢ هەزار کەس لە ئاستی جیهان بە ڤایرووسی کۆرۆناوە گیرۆدەیە کە لەو ڕیژەیە ٨٠ هەزار کەسیان خەڵکی وڵاتی "چین"ن.
هەروەها تا ئێستا ٣ هەزار و ٢٠٠ کەس لە ئاستی جیهان بەو ڤایرووسە گیانیان لە دەست داوە کە ٢ هەزار و ٩٤٦ کەسیان خەڵکی چین بوونە.
ڕێکخراوی توندروستی جیهانی هەمبەر بە کەمایەسیی کەلوپەل و جیهازاتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا و بەرزکردنەوەی نرخی ئەو کەلوپەلانە لە ئاستی جیهانی هوشداری داوە و داوای لە کۆمپانیاگەلی بەرهەم هێنەری مادەی پاکژی کردووە کە ئاستی بەرهەمهێنانیان لە سەدا ٤٠ بەرز بکەنەوە.
تا ئێستا ٥٣ کەس لە وڵاتی بەریتانیا، ٢٧ کەس لە کەنادا، ١١٤ کەس لە ئیسپانیا، ١٥ کەس لە سوید، ٢٩ کەس لە مالێزیا و ٢٥ کەس لە نۆروێج تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا هاتوون.
هەروەها لە وڵاتانی کۆریای باشوور و ژاپۆن بە نۆرە ٤هەزار و ٨١٢ کەس و ٢٦٨ کەس تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون، کە لە کۆریای باشور ٢٨ کەس و لە ژاپۆن ٦ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
بۆچوونی ئێوە