هاوکاریی خەڵک کوردستان بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا

بە قۆرخکاری کەلوپەلی تەندروستی و دژە هەوکردن لە لایەن هەندێ کەسەوە, خەڵکی کوردستان بۆ یارمەتی هاوڵاتیەکانیان هاتنە مەیدان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی پارێزگاکان: هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی میوانێکی ناوادە بە ناوی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان هاوکاتی شوێنەکانی دیکەی وڵات درێژەی هەیە. ئەگەرچی لەم رۆژانەدا ڕێژەی تووشبووان و گیان لە دەست داوان بە هۆی ئەو ڤایرووسە ڕووی لە بەرزبوونەوەیە، بەڵام هەن ئەو دەستانەی کە لەم کاتە تۆقێنەر و پڕ خەمۆکییەدا دەتوانن بۆ چەند ساتێک دڵەکان بگەشێننەوە.

هەوڵەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان لە پەنای کەرتەکانی دیکەی دەوڵەتی و تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان بەردەوام درێژەی هەیە و لەمناوە بە داخەوە کەسانێکی هەلخواز هەن کە دۆخە دەقۆزنەوە و بۆ پڕکردنی گیرفانەکانیانن؛ چیرۆکی قۆرخکردنی کەلوپەلی سەرتایی و پێویستی توندروستی و لەوان دەمامک و مادەی دژە هەوکردن هەر لە رۆژانی سەرەتای هاتنی کۆرۆناڤایرووس لە وڵاتدا دەستی پێ کرد.

لەمناوە شارەکانی کوردستان هاوکاتی شوێنەکانی دیکەی وڵات گیرۆدەی کەمایەسیی دەمامک و مادەی دژە هەوکردن و پاکژکارین و ئەوە بۆتە مایەی ناڕەزایەتی خەڵکی و بەرپرسان هەوڵ دەدەن چارسەری بکەن.

بەوەشەوە لە ناو ئەو جۆرە هەواڵانە، هەواڵگەلێکی خۆش لە هەوڵی خێرخوازانە لە کوردستان لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەست بە دەست دەکرێت.

یەک لەو هەواڵانە بەرهەم هێنانی دەمامک لە شاری سەقز لە لایەن شەریکەیەکی بەرهەم هێنەریی ئەو شارەیە کە لە رۆژانی ڕابردوو چالاکییەکانی پێشووی وەستاندووە و بە شێوەی شەورۆژی خەریکی بەرهەم هێنانی پێداویستییەکانی خەڵکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنان.

کرێکارێکی ئەو شەریکەیە وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: بە پێی بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی شەریکە، ئێمە لە چەند رۆژی ڕابردووەوە بە شێوەی بەردەوام خەریکی بەرهەم هێنانی دەمامکین و هەموو دەمامەکە بەرهەم هاتووەکانیش بە بەلاش لە نێوان خەڵکدا دابەش دەکرێت.

وتیشی: چالاکییەکانی ئێمە بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی بازاڕی کوردستان بە شێوەی شێلگێرانە بەردەوامە و لە رۆژانی ڕابردوو زیاتر لە ٣٠ هەزار دەمامک بەرهەم هاتووە و بە خۆڕایی ئاراستەی خەڵکی کراوە.

هاوکاتی ئەو هەوڵە، گرووپێک لە گەنجانی ئەندامی چەندین ڕێکخراوی مەدەنی شاری سنە و چەند شارێکی دیکەی پارێزگای کوردستان خەریکی بڵاوکردنەوەی دەمامک و کەلوپەلی تەندروستی لە نێوان خەڵکی ئەو شارە بە شێوەی خۆڕایین و ئەندامێکی ئەو گرووپانە بە هەواڵنێری ئاژانسی مێهری ڕاگەیاند: ئێمە سەرەتا بانگەشەنامەیەکمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە و داوامان لە خەڵکی کرد کە بە هەر شێوەیەک بۆیان مومکینە یارمەتیمان بدەن کە بە خۆشحاڵییە پێشوازییەکی باشی لێ کرا و لە ئێستادا سەدان دەمامک لە مەیدان و شەقامەکانی شاری سنە لە نێوان خەڵکدا بڵاو دەبێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، سەرەڕای ئەو هەوڵانە، خەڵکی کوردستان نایانەوێت ناسپاسی ماندوویەتی و زەحمەتی پزیشکان و پەرەستاران بن و هەر بۆیە لەم رۆژانەدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ بووە لە پێزانین و سپاس وتن بەو لە خۆ بوردوویی و خۆبەخشییە ئەو چینە لە هەمبەر نەخۆشانی کۆۆنا.

News Code 31345

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =