AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ١٣ ١٨:٠٣

بەرپرسی ئاسایشی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق:

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق دەستی لە تیرۆری سەردار سولەیمانی بووە

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق دەستی لە تیرۆری سەردار سولەیمانی بووە

بەرپرسی ئاسایشی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتەی بە هاوکاری ئەمریکا بۆ تیرۆری فەرماندەی هێزی قودس و سەرۆکی حەشدی شەعبی تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "موازین نیوز"، ئەبوو عەلی عەسکەری بەرپرسی ئاسایشی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە هەژماری تویتەریی خۆیدا مستەفا کازمی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەو وڵاتەی بە هاوکاری کردنی ئەمریکا بۆ تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی شەهیدی هێزی قودسی سوپای پاسداران و شەهید ئەبوومەهەدی موهەندیس، سەرۆکی حەشدی شەعبی تۆمەتبار کرد.

عەسگەریئ لەو پەیامەدا سەبارەت بە دەست لە کارکێشانەوەی فەرمی محەمەد تۆفێق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپاردە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و سرێژەی چالاکیی دەوڵەتی ئیداری وڵات بە سەرۆکایەتی عادڵ عەبدولمەهدی، ڕایگەیاند: عەلاوی کاری چاکی کرد، چونکە بەرپرسایەتی بە دەفرایەتی و کاتی خۆی، لە توانستی ئەو گەورەتر بوو و پابەندبوون بە عەبدولمەهدی و گەڕاندنەوەی بۆ شوێنی ئاسایی خۆی بۆ تێپەڕاندنی ئەویی تێمانەپەڕاندووە، بۆ عێراق باشترە.

ئاماژەی بەوەش داوە: هەندێ کەس باس لە بەربژێریی کازمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکەن، ئەو یەکێکە لە تۆمەتبارانی یارمەتی دانی دوژمنی ئەمریکی لە جەنایەتی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن، سولەیمانی و موهەندیسی هاوڕێی؛ بەربژێریی بە باوەڕی ئێمە تەنیا ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی گەلی عێراقە و ئەوی لە ئاسایشی وڵات ماوەتەوە، دەیسووتێنێت.

News ID 31336

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha