بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلیل جەباری بە ئاماژە بەوەی کە میراتی فەرهەنگی ناکۆنکرێت بە لایەنە نافیزیکاڵەکانی ئەو فەرهەنگە دەوترێت و بریتییە لە دابونەریتە باوەکانی کۆمەڵگا لە قۆناغێکی زەمانیدا، وتی: ئەوساڵ لە پێناو پاراستنی میراتی نادیاری پارێزگا، توانیمان ٦ نمونە ئاسەوار لە لیستی ئاسەوارە نیشتمانییەکاندا تۆمار بکەین.
وتیشی: ڕێوڕەسمی پیرۆزی ترێ، یاری نەریتی قورد قۆیوون، لێهاتوویی جۆڵایی و جاجمچنی، یاری نەریتی گۆرەوێ بازی، زۆرانبازی نەریتی (گوڵشماخ) و خۆراکی نەریتی گوزلمەی ورمێ ئەو ٦ ئاسەوارەن کە تۆماری نیشتمانی کراون.
Your Comment