کتێبی "موسافرانی کوردستان" بەزوویی بڵاو دەبێتەوە

کتێبی چیرۆکی "موسافرانی کوردستان" لە نووسینی تەیموور خالدی بە زوویی چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەیموور خالدی بە ئاماژە بەوەی کە ئەم کتێبە بۆ کەسانێک کە دەیانەوێ سەردانی کوردستان و شاری بانە بکەن، چێژبەخش دەبێ، وتی: کتێبی "موسافرانی کوردستان" کە دەڕوانێتە هەندێک لە پلان و هەنگاوەکانی بنکەی بەڕێوەبەریی خزمەتگەیاندنی سەفەری پارێزگایی بە موسافیرانی نەورۆزی، ماوەی ساڵێکە بە نووسین و پێداچوونەوە و دیزاینییەوە سەرقاڵم.

وتیشی: چیرۆکی ئەم کتێبە لە رۆژێکدا ڕوو دەدا و گۆشەیەکی کورت لە هەوڵ و پەیجووری و چالاکیی فەرمانبەرانی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستیی کوردستان لە رۆژانی پشوودانی نەورۆز لە ساڵانی ئەمدواییە دەگێڕێتەوە.

News Code 31273

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =