ڕاستییەکانی هاتنی ڤایرۆسی کرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان

"دەبێ حکوومەت لە پاڵ ئاگادار کردنەوەی خەڵک و راگەیاندنی ڕێکارەکان بۆ تووش نەبوون ، هەموو راستیەکان بە خەڵک بڵێت و ئامادەکاری پێویستیش بکات."

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ دوای پەرەسەندنی ڤایرۆسی کرۆنا لە چین و بڵاوەکردنی لە جیهان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، لە حاڵێکدا کە زۆربەی  وڵاتانی جیهان گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسە بوونە، هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هیچ تووشبوویەکی کرۆنا لە هەرێمی کوردستان نییە.

ئەگەرچی ڕەنگە ئەم پاگەندەیەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە سەختی بسەلمێندرێت، چونکوو هەموو وڵاتانی ئەم ناوچەیە تەنانەت ئەوانەشیان کە لەکەرتی تەندروستیدا زۆر بەتوانا و پێشکەوتوون لە ئاستی جیهان و ناوچەکەدا، ئەم ڤایرۆسە بڵاوەی تێیاندا کردووە و کێشەی بۆیان دروست کردووە و قوربانیشیان داوە.

لە حاڵێکدا کە لباری دروون ناسیەوە هیوابەخشین بەخەڵک و نەتۆقاندنیان خۆی دەتوانێ ڕێکارێکی باش بێت بۆ پێشگری لە دروست بوونی قەیرانێکی قووڵ.بەڵام دەبێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕاستیە قبووڵ بکات، کاتێ هەموو وڵاتانی ناوچەکە و دەوروبەری هەرێم تووشی کرۆنا بوونە، ئەگەری دزەکردنی ئەم ڤایرۆسە پیسە بۆناو هەرێمی کوردستان زۆرە و ڕەنگە تا ئێستاش هاتبێت بەڵام لە ڕۆژانی داهاتوودا نیشانەکانی دەرکەوێت چونکوو زیاتر لە دوو حەوتەی پێویستە کە کەسی تووشبوو بزانێت، هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و لەم ماوەیەدا دەتوانێ چەندین کەسی دیکەش گیرۆدە بکات.

حکوومەت لە پاڵ ئاگادار کردنەوەی خەڵک و راگەیاندنی ڕێکارەکان بۆ تووش نەبوون ، هەموو راستیەکان بە خەڵک بڵێت و ئامادەکاری پێویستیش بکات بۆ ڕوبەروو بوونەوەی هەر ئەگەرێک و نەخۆشخانەکان و دەرمانخانەکان تەیار ببن تاکوو خەڵک دەستیان بە مادەی پاککەرەوە و دەمامەک و... بگات و نەهامەتیەکانی ئەم نەخۆشیە کەم بێتەوە.

بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەم  ڕۆژانەدا زیاتر فوکوسیان لە سەر ئەوەیە کە بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتیان و ڕێگرتن لە سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، ناوبەناو خەڵک ئاگادار بکەنەوە کە دوور بن لەو کەسانەی لە ئێران گەراونەتەوە!

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەرێمی کوردستان جگە لە موسافری ئێرانی لە دەیان و سەدان وڵاتی تری جیهانەوە موسافر ڕووی تێدەکات و خەڵک بە فڕۆکە و لە ڕێگای وڵاتانی ترەوە بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هاتووچوی هەرێم دەکەن و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوە دەچنە وڵاتانی تر و دەگەڕێنەوە. دەبێ باش بزانین کە ئەم ڤایرۆسە هی ئێران نییە و حکوومەتی هەرێم نابێت بکەوێتە ناو داوی تۆقاندنی خەڵک لە ئێرانی و ئەوانەی چوونەتە ئێران. ڤایرۆسەکە لە چینەوە هاتووە و ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهانی بەسەر کردووەتەوە.

گەشتی ئاسمانی  و هاتووچووی زەوینی و دەریایی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ناوچەکە کە هەموویان کرۆنایان تێدا بڵاو بووەتەوە زۆر زیاترە لە ئێران و دەبێ ڕێکارە تەندروستی و پاکژیکارییەکان بۆ هەموو شوێنێک و لە هاتووچوو لە گەڵ هەموو کەسێک ڕچاو بکەن نەک تەنیان ئێرانی و ئەوانەی هاتوونەتە ئێران.

دوێنێ ڕاگەیێندرا کە تا ئێستا بوونی ۹ حاڵەتی تووش بوون بە کرۆنا لە عێراق سەلمێندراوە و بە گوێرەی تایبەتمەندی ئەم ڤایرۆسە ڕەنگە کەسانێکی دیکەش تووش بووبێتن بەڵام چۆن هێشتا نیشانەکانیان دەرنەکەوتووە نازانن کە دەتوانن ئەم ڤایرۆسە بگوازنەوە. هەر ئەمەش وا دەکات لە هاتووچوو کردن و سەردانی ناو قەرەباڵغیدا کەسی زیاتر تووش ببێت و بەو شێوە ئیپیدمی ئەم پەتایە بگاتە هەرێمی کوردستان و دیکەی ناوچەکانی عێراق و بە تایبەت کەمپی ئاوارە و پانەبەران کە شوێنێکی جگەی مەترسین و ئاستی ڕچاوکردنی خاڵەکانی تەندروستی تێیاندا زۆر کەمە و دەشێت شوێنی بڵاوە کردنی ڤایرۆسەکە بن لە هەموو هەرێمی کوردستان.

News Code 31264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =