کاردانەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش بە رووداوەکانی ئەدلەب

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی کوژرانی هێزەکانی سوپای تورکیا لە هێرشی ئاسمانی سووریا بۆ سەر ئەدلەب وتی: هیوادارم سیاسەتی شەڕخوازانە، ماڵوێرانی و کوشتوبڕ زیاتر نەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە هێرشی ئاسمانی ئەم دواییەی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ سەر سوپای تورکیا لە ئەدلەب و کوژرانی ٣٣ سەربازی سوپای تورکیا لە ئو هێرشانە وتی: داوای بەخشینی ئەو کوژراوانە لە خودای گەورە دەکەم و سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاریان دەکەم. بۆ بریندارانی ئەو هێرشانەش داوای هەرچی خێراتر چا بوونەوە دەکەم و لە خەمیان بەشدارم.

دەمیرتاش لە درێژەی پەیامەکەی خۆی نووسی: هیوادارم سیاسەتەکانیی شەڕ، پێکدادان و ئاڵۆزییەکان کە لە ناو و دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا درێژەی هەیە، نەبێتە هۆی ماڵوێرانی و کوشتوبڕی زیتر. بەرگری لە ڕێگای ئاشتیخوازانە و دیالۆگ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە هەر دۆخێکدا هەڵوێستێکی شەرافەتمەندانە و گەورانەیە. لە جیاتی شەر دەنگی ئاشتی بەرز بکەینەوە.

News Code 31259

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =