بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە شرۆڤە هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە لایەن وەزارەتی دەرەوەوە لە بواری یارمەتیدانی وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا وتی: دەست بەجێ پاش پشت ڕاست بوونەوەی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران، وەزارەتی دەرەوەش بە پێکهێنانی لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کرۆنا، لە پاڵ وەزارەتی تەندروستی لایەنە نێودەوڵەتییەکانی بابەتەکە لەوانە دابین کردنی پێداویسییە پزیشکییەکان شوێنگیری دەکات.
ناوبراو زیادی کرد: یەکەم وەجبە لە ئەو بوارە لە لایەن دەوڵەت و خاچی سووری چین دابین کراوە کە بریتییە لە نزیک بە ٢٠ هەزار کیتی تاقی کردنەوەی کرۆنا و هەندێک پێداویستی دیکە کە بە پێی بەرنامەکان سبەی بە گەشتی تایبەتی فڕۆکەیی ماهان دەگاتە ناو ئێران.
Your Comment